سەردێڕ:

ئیسرائیل؛ چەند پێگەیەکی لە یەمەن کردە ئامانج

PM:01:03:19/12/2024

1948 جار خوێندراوەتەوە

چەند وێستگەیەکی کارەبا و وێستگەی سووتەمەنیی لە یەمەن، پاش هێرشەکەش سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کەناڵی مەسیرەی یەمەن بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر بەندەری حودەیدە و دوو هێرشیش کراوەتە سەر دامەزراوەی نەوتی رەئس عیسا.

لای خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کەناراوەکانی رۆژئاوای یەمەنی کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی زیاتر بدات.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێسی راگەیاندووە،
هێرشەکانی ئەمڕۆی سەنعا لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامنەدراوە
.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە، پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، موشەکێکیان خستووەتە خوارەوە کە لەیەمەنەوە ئاڕاستەکرابوو.

لەدوایین پێشهاتیشدا رۆژی سێشەممەی رابردوو، فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، لەگەڵ سوپای بەریتانیا هێرشێکی هاوبەشیان کردووەتە سەر حوسییەکانی یەمەن، بەهۆی ئەوەی دوو کەشتی بازرگانییان کردبووە ئامانج.













گەلەری