AM:09:31:19/12/2024
1580 جار خوێندراوەتەوە
سەرکردەی حەیعەت تەحریر شام رایگەیاند، سوریا بەهۆی شەڕەوە ماندوو بووە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی و رۆژئاوا ناکات، داوای ئەوەشی کرد کە سزاکانی سەر سوریا لا ببرێت و تەحریری شام لە لیستی تیرۆرستی لا ببرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محمد جولانی سەرکردەی حەیعەت تەحریر شام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی رایگەیاند، داوا دەکەم ئەو سزایانەی لەسەر سوریایە لاببرێت، وتیشی رێکخراوی حەیعەت تەحریر شام لە لیستی گروپە تیرۆرستیەکان لاببرێت چونکە، حەیعەت تەحریر شام "رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆمیسیۆن خەڵکی مەدەنی و ناوچە مەدەنییەکانی نەکردە ئامانج” بە لەبەرچاوگرتنی
ئەوەی کە ئەوانیش قوربانی تاوانەکانی رژێمی ئەسەدن، "نابێت قوربانییەکان بە هەمان
شێوەی ستەمکاران مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".
باسی
لەوەشکرد، سوریا نابێتە"کۆپییەکی ئەفغانستان"، "ئەو دوو وڵاتە زۆر
جیاوازن، و نەریتی جیاوازیان هەیە، ئەفغانستان کۆمەڵگەیەکی خێڵەکییە، لە سوریادا عەقڵیەتێکی
جیاواز هەیە".
حەیعەت تەحریر
شام کە سەرکردایەتی هێرشی کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی کرد بۆ رووخاندنی رژێمی بەشار
ئەسەد و لە ساڵی ٢٠١٦دا پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاعیدە شکاند، تا ئێستاش لە لیستی رێکخراوە
"تیرۆریستییەکان" لە چەند پایتەختێکی رۆژئاوادا هاتووە ، بە تایبەت
واشنتۆن.