سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: سوپای ئیسرائیل لە سوریا دەمێنێتەوە

PM:11:31:18/12/2024

5132 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکە تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە سوریا دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی٢٠٢٤، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکە كردووە، لە چیایی حەرمون لە نزیك بەرزاییەكانی جۆلان لە سوریا تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بمێننەوە.

هاوكات، ئیسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی رەوشی سوریا و لەرووی ئەمنییەوە پێویست دەكات سوپای وڵاتەكەی لە چیایی حەرمون بمێننەوە.

دەشڵێت، پێویستە هەموو هەوڵێك بخرێتەگەڕ بۆ مانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا ئەگەر چی كەشوهەوای ناوچەكە سەختیش بێت.

ئەوەش لەکاتێکتدایە، دوای رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد سوپای ئیسرائیل نزیك بەرزاییەكانی جۆلانی لە سوریا كۆنتڕۆڵكرد، كە ئەو ناوچەیە نزیكەی ٢٥ كیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە.













گەلەری