PM:10:55:18/12/2024
3544 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران، دواینجار لەگەڵ ئەسەد باسمان لە جموجۆڵی وڵاتانی دراوسێی کرد بە ئاڕاستەی خستنی حوکمەتەکەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چەند رۆژێک بەر لە کەوتنى دیمەشق، لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە و باسی لە جموجۆڵی دیپلۆماسی کردووە بە ئاڕاستەى خستنى حکومەتەکەى.
هەروەها، عێراقچی بە ئەسەدی وتووە، پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی رێگە نادات وڵاتێک
راسپاردەی راستەوخۆ بۆ وڵاتێکی دیکە بکات، بەڵام ئاستی هاوکاری و راوێژکاریی نێوان
ئێران و سوریا وای لێکردووە، راشکاوانە و بەروونى پێی بڵێت، لە هەندێک پایتەختى وڵاتانى
دراوسێوە، جموجۆڵ هەیە بۆ خستنى حکومەت و دەسەڵاتەکەى.