PM:10:22:18/12/2024
2492 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فەرەنسا بە ئەردۆغانی راگەیاندووە، دەبێت سوریای دیموکرات بەشداربن لە پرۆسەی سیاسی سوریا و داوای راگرتنی شەڕی کردووە لە مەنبەج و کۆبانێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ژان نوێل باروو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا باسی لە گرنگی تێكەڵكردنی كورد كردووە بەشێوەیەكی تەواوەتی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا.
ئاماژەی بەوەکرد، ماكرۆن جەختیکردووە لە پێویستی بەشداریپێكردنی هێزەكانی
سوریای دیموكرات كە كوردەكان رابەرایەتی دەكەن لەو پرۆسەیەدا.
هەروەها، شەڕ لە هەردوو شاری مەنبەج و كۆبانێ لە باكورو باكوری رۆژهەڵاتی
سوریا دەستبەجێ رابگیرێت.