سەردێڕ:

سودانی لەگەڵ بن سەلمان کۆبوونەوە

PM:06:38:18/12/2024

2648 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق، دووپاتی کردەوە عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاریکردن لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، گەشتۆتە وڵاتی سعودیە و لە شاری عولا لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان کۆبوونەتەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی رێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە کاردانەوەی رووداوەکانی سوریا کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌ لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی رێککەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە کاردانەوەی رووداوەکانی سوریا کراوە، لەگەڵ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەک کە بەشداربن لە بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەیی و سەقامگیری سەرتاسەری ناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە، بۆ یەکگرتوویی خاکی سوریا و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و رێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی گەلەکەی و دڵنیابوون لە بەشداری کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سوریا لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.

هەروەها، سه‌رۆك وه‌زیران ئامادەیی عێراقی نیشاندا بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ برایان و دۆستان لە ناوچەکە، لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دوورخستنەوەی ناوچەکە لەمەترسی شەڕ و پێکدادان.

 













گەلەری