PM:06:00:18/12/2024
1560 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ لە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستیان پێکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەشتەئاسمانییەکان دەستیان پێکردەوە، دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ وەستانی کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سوریا و رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، گەشتە ئاسمانیەکان راگیرابوون.
ئەوەش لەکاتێکتدایە، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سووریا و رووخانی رژێمەکەی بەشار
ئەسەد و کۆنترۆڵکردنی خاکی سووریا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، گەشتە ئاسمانییەکان
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق راگیرابوون و بەشێک لە ستافی فرۆکەخانەکان لە شوێنکانیان
نەمابوون و هەڵاتبوون.
هاوکات، ئەمڕۆ یەکەمین فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە بەرەو
حەلەب گەشتەکانی دەستپێکردەوە و بڕیارە گەشتی دیکەش ئەنجام بدرێت.