سەردێڕ:

ماهیر جۆلانی لە پۆستی وەزیری تەندروستی دەمێنێتەوە؟

PM:02:27:18/12/2024

3300 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی دژبەیەک هەبوو لەسەر ئەوەی کە ماهیر شەرع برای سەرۆکی تەحریر شام ئەحمەد شەرع، پۆستی وەزیری تەندروستی لە حکومەتی ئێستای سوریادا رادەستکرایەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە، هەندێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا رایانگەیاندووە کە ئەو وەسفەی "وەزیر" کە بڵاودەکرێتەوە هەڵەیە، و ماهیر شەرع بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی وەزارەتەکە بەڕێوەدەبات.

سەرەڕای ئەم لێدوانانە، دەزگاکانی راگەیاندنی حکومەتی رزگاری ئێستای سوریا نازناوی "وەزیری تەندروستی دەستنیشانکراوی سوریا" بەکاردەهێنن بۆ راپۆرتکردن و لێدوانەکانی.

ماهیر شەرع لە ساڵی ١٩٧٣ لە دیمەشق لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستە پزیشکییەکان، پسپۆڕی لە نەشتەرگەری ئافرەتان و چارەسەری نەزۆکی و منداڵبوون، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمە لە بەڕێوەبردنی سیستەمی تەندروستی.

ئەو رەخنانەی ئاراستەی ماهیر شەرع کرا، لەوەدا نەوەستا کە وەزیری تەندروستیە و برای ئەحمەد شەرعە بەڵکو رەخنەکان بە جۆرێك بو کە هەمان سیناریۆی بەشار ئەسەد و براکەی ماهیر ئەسەد دوبارە ببێتەوە.

لە ئێستادا سوریا شایەتحاڵی چالاکی سیاسی و دیپلۆماسی چڕ و پڕە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاستەنگە گەورەکانی بەردەم قۆناغی ئینتقالی بە سەرۆکایەتی.













گەلەری