سەردێڕ:

یەک ملیۆن پەنابەری سوریی دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

PM:11:20:17/12/2024

2044 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری سوریی بگەڕێنەوە بۆ سوریا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری دەزگای کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا رایگەیاند، ئێستا پێشبینی دەکەین یەک ملیۆن هاوڵاتی سوریی لە نێوان مانگی یەک بۆ مانگی شەشی ساڵی داهاتوودا بگەڕێنەوە بۆ سوریا و دەشڵێت، ئەم پلانەمان لەگەڵ خۆبەخشەکان هاوبەش کردووە و داوای هاوکاری ئەوانمان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداویستییەکی مرۆیی گەورەمان هەیە بە قەبارەیەک کە بە هیچ شێوەیەک کەم نەبووەتەوە.

وتیشی، لە دوای ئەوەی پێشڕەوییەکانی گروپە چەکدارەکان دەستیپێکرد نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی سوریادا ئاوارەبوون و وڵاتان دەبێت ئارام بگرن لە کاتێکدا کە سوریەکان بیر لە گەڕانەوە دەکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، گرنگە بەردەوام بن لە پاراستنی ئەو هاوڵاتیە سورییانەی کە پەناگەیەکییان لە وڵاتانی میواندار دۆزیوەتەوە، هەروەها بە زۆریش رەوانەی سوریا نەکرێنەوە.













گەلەری