PM:10:01:17/12/2024
2560 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە درێژکرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ماسیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە درێژکراوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت ئاگربەست لە مەنبەج بۆ ماوەیەک درێژبکەینەوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، لەگەڵ تورکیا پەیوەندیمان هەیە سەبارەت بە دۆخی
باکوری سوریا و کارمان کردووە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە مەنبەج.
جەختیان لەوەشکردەوە، کە لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە هەنگاونان بەرەو
پێشەوە لە سوریا و وتیشی، ئاگاداری نیگەرانیە رەواکانی تورکیاین سەبارەت بە سوریا.