PM:05:42:17/12/2024
6852 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکردەوە، كۆگاكانی بانكی ناوه‌ندی سوریا نزیكه‌ی ٢٦ ته‌ن زێڕیان تێدایه
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، كۆگاكانی بانكی ناوه‌ندی سوریا ٢٥ ته‌ن زێڕیان تێدایه، كه هه‌مان ئه‌و بڕه زێڕه‌یه كه له ساڵی ٢٠١١ دا هەبوو كاتێك شه‌ڕی ناوخۆ سه‌ریهه‌ڵدا، ته‌نانه‌ت دوای روخانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی سوریا زێڕه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دیمه‌شق بڕێكی كه‌می پاره‌ی كاش له یه‌ده‌گی
دراوی بیانی‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وه‌ك خۆی پاراستویه‌تی له ساڵی ٢٠١١وه
تا ئه‌مڕۆ بڕی ٢٥ ته‌ن زێڕه.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی بڵاویکردەوە، كه یه‌ده‌گی زێڕی سوریا
له مانگی شەشی ساڵی٢٠١١ دا ، ٢٥.٨ ته‌ن
زێڕ بوه، ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داتاكانی ئاماژه‌ی به بانكی ناوه‌ندی
سوریا كردوه، ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، كه ئه‌م بڕه پاره‌یه به نرخی ئێستای بازاڕ
یه‌كسانه به ٢.٢ ملیار دۆلار.