PM:11:37:16/12/2024
1444 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد،دۆخی سوریا نزیکە لەوەی ئارام ببێتەوە،وەزیری گواستنەوەی سووریاش رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە دوای هەشت رۆژ لە راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق،بەهائەدین شەرم، وەزیری گواستنەوەی سووریا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستپێدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، داوایان لە تەواوی فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەی
دیمەشق کردووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، و بە فەرمی داواشیان لە وڵاتان کردووە
گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێبکەنەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوای ئەوەی چەکدارانی
ئۆپۆزسیۆن لە هەشتی ئەم مانگە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریایان کۆنتڕۆڵکرد،
فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو لەبەر
سەلامەتی گەشتیاران سەرجەم گەشتەکانیان هەتاکو١٨ی ئەم مانگەهەڵپەساردووە.