PM:10:46:16/12/2024
1668 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ گروپی چەکداری تەحریرشام گفتوگۆیان لە بارەی حکومەتی راگوزەری لە سوریا کردووە، وەزیری بەرگریی ئەمریکاش دەلێت، پاڵپشتی هەسەدە دەکەن لە سوریا و بە هاوبەشێکی گرنگیان دەزانن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگفتوگۆکانیان بەردەوامن لەگەڵ گروپی تەحریرشام سەبارەت بە بنەماکانی حکومەتی راگوزەر لە سوریا، وتیشیگروپی تەحریرشام لە لیستی تیرۆر دەردەهێنن و سزاکانیان لەسەر لادەبەن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوە
کردووە، هێزەکانی سوریای دیموکراترۆڵێکی
گەورەیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا گێڕاوە و لە داهاتووشدا ئەمریکا پاڵپشتی
زیاتریان دەکات.
هاوکات، دۆنالد ترەمپ ئەمڕۆ رایگەیاند، زۆر بابەتی ناڕوون لە سووریا
هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تورکیا کلیلی سوریای بەدەستەوەیە.