سەردێڕ:

ئیدارەی خۆسەر: پێویستە یەکپارچەیی سوریا بپارێزرێت

PM:02:57:16/12/2024

1300 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، پێویستە یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنرێت و دەستبکرێت بە گفتوگۆکردن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سوریا لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، پیویستە یەک پارچەیی خاکی سوریا بپارێزرێت و هەروەها کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت کە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی تێدا بەشداربن.

ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنرێت و دەستبکرێت بە گفتوگۆکردن.

ئەوەشیان خستەڕوو، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدرێت کە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی تێدا بەشداربن  و بڕیاربدرێتە دەستی گەل بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان دیاریبکەن و کۆتایی بە داگیرکاری بهێنرێت.

وتیشیان، پێشوازی لە هەرهەوڵێكی وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ بنیاتنانەوەی سوریا.

باس لەوەشکراوە، جەخت لە بەشداریکردنی ژنان دەکەنەوە لە کاروبارەکانی دەوڵەت و گەرەنتی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن و ئەوەش هاتووە، کە پێویستە سامانی سروشتیییەکانی سوریا بەیەکسانی دابەشبکرێت.













گەلەری