وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، حکومەتی نوێ لە سوریا دەبێت رێز لە مافی کەمینەکان بگرێت و نەبێتە بنکەیەک بۆ گروپە توندڕەوەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ هاوتاکانیدا لە تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە حکومەتی نوێ لە سوریا دەبێت رێز لە مافی کەمینەکان بگرێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، لەگەڵ هاوتاکانیدا رێککەوتوون لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش کە داوای حکومەتێکی
گشتگیر دەکات کە رێز لە مافەکانی کەمینەکان بگرێت و " نەبێتە
بنکەیەک بۆ گروپە توندڕەوەکان."
جەختیشی
کردەوە، لە پشتیوانی تەواو بۆ یەکگرتوویی
و یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سوریا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ پەیامێکی یەکگرتوو دەنێرێت بۆ دەسەڵاتە کاتییە نوێیەکە
و لایەنەکان لە سوریا لەسەر ئەو بنەما گرنگانەی کە پێویستن بۆ پشتیوانی و دانپێدانان.
وتیشی، بەرپرسانی
ئەمەریکا ئێستا لە پەیوەندییەکی راستەوخۆدان لەگەڵ گروپی تەحریر شام و داوایان لەو گروپە و
گروپەکانی دیکەش کردووە یارمەتیدەر بن لە دۆزینەوەی رۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن
تایسدا، کە لە ساڵی ٢٠١٢ وە لە سوریا دەستگیرکراوە.