AM:11:51:16/12/2024
3400 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی پێشووی سوریا پێدەنێتە رۆژی چوارەم و كۆتایی، كە بڕیارە كاتژمێر ٥ ئێوارە كۆتایبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ناوچەكە لەدۆخێكی چاوەڕوانیدا دەژی و دەنگۆی ئەوە هەیە گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی پێشوی سوریا هێزی زیاتریان رەوانەی دەوروبەری كۆبانی كردبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، سوپای ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا هێزێكی رەوانەی
شاری كۆبانی كردەوە و ئاڵای وڵاتەكەی لەسەر بارەگای ئەنجومەنی جێبەجێكاریی كۆبانی
بەرزكردەوە، لە هەنگاوێكدا بۆ دڵنیاكردنەوەی خەڵك بەوەی رێگەنادات گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی
حکومەتی پێشوی سوریا پەلاماری شارەكە
بدەن.