سەردێڕ:

هێزەکانی رووسیا لە سوریا دەکشێنەوە

PM:07:12:15/12/2024

2244 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسکردن لە کشانەوەی رووسیا لە هەندێک لە شوێنە سەربازییەکانی سوریا پرسیاری زۆری لێکەوتەوە کە ئایا ئەم کشانەوەیە تاکتیکییە یان بەشێکە لە رێککەوتنێکی گەورە


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، رووسیا دەستیکردووە بە گواستنەوەی هێزەکانی لە هێڵی پێشەوەی رۆژهەڵاتی سوریا و هەندێک شوێن لە شاخەکانی کەناراو، بەڵام بنکە سەرەکییەکانی بەجێنەهێشتوە، وەک بنکەی ئاسمانی حمەیمیم و بنکەی دەریایی تەرتوس.

ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان بە پاڵپشتی وێنەی مانگی دەستکرد کە لەلایەن ماکسارەوە بڵاو کراوەتەوە، پشتڕاستیان کردەوە، کە رووسیا کەرەستە سەربازییەکانی خۆی لە بنکەی حمەیمیم کۆدەکاتەوە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ لیبیا، ئەمەش قسە لەسەر سروشت و ئامانجی ئەو جموجۆڵانە زیاتر دەکات.

ئایا تاکتیکە یان گرێبەستە؟، نزار بوش پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سامیا لە کەناڵی سکای نیوز عەرەبی وتی: رووسیا بەبێ نرخ لە سوریا ناکشێتەوە، بنکەکانی لە تارتووس و حمەیمیم نوێنەرایەتی گرنگترین پێگەی خۆی دەکەن لە دەریای ناوەڕاست و مەحاڵە بە ئاسانی وازیان لێبهێنێت جگە لە بەرامبەر نرخێک کە کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی رووسیا لە سوریا لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی فەرمی بوو لەگەڵ رژێمی پێشوو کە بۆ ماوەی ٤٩ ساڵ درێژدەبێتەوە. لەگەڵ رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، مۆسکۆ لە دانوستاندایە بۆ رێکخستنەوەی ئامادەیی سەربازی خۆی هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکان.

باسی لەوەشکرد، رەنگە رووسیا همەیمیم بەجێبهێڵێت، بەڵام بەهۆی هۆکاری لۆجستی و دەریاییەوە تارتۆس دەهێڵێتەوە.













گەلەری