سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: ستایشی رۆڵی کاریگەری عەرەب دەکەین لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سوریا

PM:04:25:15/12/2024

1876 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی سەبارەت بە سوریا دەکات


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک رایگەیاند، ئێمە پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی دەکەین سەبارەت بە سوریا و ستایشی رۆڵی کاریگەری عەرەب دەکەین لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە جەخت لەسەر پێویستی راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەپێی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا ئاماژەی پێکراوە، لە سەر هەموو خاکی سوریا وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ رێگا خۆشکردن بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر، کە ببیتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ.













گەلەری