سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: داوا لە لایەنە کوردییەکانی سوریا دەکەم یەک دەنگبن

PM:10:36:14/12/2024

4160 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، داوا لەلایەنە کوردییەکانی سوریا دەکەن لە بەرژەوەندی دووربکەونەوە و هەوڵ بۆ یەکڕیزیی نەتەوەی کورد بدەن لە سوریا.


ئەمڕۆ شەممە، مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکەن هەڵویستێکی پاڵپشتییان هەبێت و بەشداری لە بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی و هەمەلایەن بکەن.

هاوکات، ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆکی گروپی چەکداری تەحریر شام رایگەیاند، کورد بەشێکی سەرەکیی سووریای داهاتوو دەبێت و بەپێی یاسا مافی خۆیان وەردەگرن.

وتیشی، تەواوی گروپە چەکدارەکانی سوریا هەڵدەوەشێننەوە و لەژێر وەزارەتی بەرگریی سوریادا رێک دەخرێن.

ئەمەش لە دوای ١٣ ساڵ لە ناجێگیری بارودۆخی سوریا و شەڕ لە نێوان گروپە چەکدارەکان و هەسەدە و سوپای سوریا، دواجار رژێمی ئەسەد لەناوچوو ئێستا حکومەتی راگوزەر سوریا بەرێوە دەبات هاوکات محەمەد بەشیر وەک سەرۆکی حکومەتی راگوزەر سوریا هەڵبژێردرا تاوەکو حکومەتێکی نوێ پێکدەهێنرێت لە سوریا.













گەلەری