PM:07:05:14/12/2024
956 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیی وزاری عەرەبی لەبارەی دۆخی سوریاوە کۆبوونەوە و رایانگەیاند، پشتگیری لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە قۆناغی راگوەزەرییەوە بۆ قۆناغی نوێی سیستەمی سیاسی لە سوریا دەکەن کە نوێنەرایەتی هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بکات.
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەکە پێکدێت لە حەوت وڵاتی عەرەبی و ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ سەرۆکی لوتکەی عەرەبی ئاماژەیان بەوە کردووە، هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بە گەلی سوریا دەکەن و پیویستە بەزووترین کات هەر ئۆپراسیۆنێک هەبێت رابگیرێت.
باس لەوەش کراوە، پێویستە لە ڕێگەی
هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە، بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە پشتبەستن
بە دەستوورێکی نوێی سوریا، حکومەتی نوێی سوریا پێکبهێنرێت.