سەردێڕ:

رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کەرتی تەندروستی لە سوریا لە بارودۆخێکی خراپدایە

AM:09:26:14/12/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە تێکچوونی رەوشی تەندروستی لە سووریا و یەکێتى ئەوروپاش دەڵێت، دەست دەکەن بە ناردنى هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی وڵاتەکە.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مارگریت هاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی رایگەیاند، خواست لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان روو لە زیادبوونە و لە ئێستادا ئاوارەکانیش گەڕاونەتەوە و ئەوەندەی تر مەترسی قەیرانی تەندروستی و خۆراک زیادی کردووە

دوای کەوتنی ئەسەد تەنها ٢١٪ـی خزمەتگوزارییەکان بەردەستن و ٥٨٪ـی نەخۆشخانەکانیش بەهۆی کەمی ستافی پزیشکی و دەرمان لە کار کەوتوون.

هاوکات، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، روخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد هیوایەکی نوێیە بۆ گەلی سوریا و یەكێتیەكە پردێكی ئاسمانی دروستدەكات بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بە خەڵكی ئەو وڵاتە، هەروەها دەشڵێت، "لە چەند رۆژی داهاتوودا ٥٠ تەن هاوكاری مرۆیی لەوانەش یارمەتی پزیشیكی و پێدویستیە فریاگوزاری و سەرەكیەكان بەسەر خەڵكی سوریادا دابەشدەكەن".













گەلەری