سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە، کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان بوونیان هەبێت بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە سەقامگیرییەکەی.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغدا پێشوازیی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، کرد و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکان تاوتوێ کران.
لە راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەی بلینکن و سوودانی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان
هەردوو وڵات و رێگەکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکان تاوتوێ کران.
هاوکات، تاوتوێی
بارودۆخی ناوچەکە و رووداوەکانی ئێستای سووریا و ئەو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانەی
کە پێویستن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش لە سووریا و سەقامگیرکردنی کران.
سودانی جەختی لەوە
کردەوە، کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان بوونیان
هەبێت بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە سەقامگیرییەکەی.
باسی لەوەش
کرد، وڵاتەکەی چاوەڕێی کردار لەو کەسانە دەکات کە بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی سووریا لە
قۆناغی راگوزاردا نەک قسە.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی
بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق سەروەریی وڵاتەکەی
بپارێزێت و هێزەکانی تۆکمە بکات.
لە بارەی سووریای
نوێوە وتیشی، پێویستە حکوومەتێکی گشتگیر لە سووریا دابمەزرێنرێت کە نوێنەرایەتی سەرجەم
پێکهاتەکان بکات.
هاوکات ئاماژەی
بەوەدا، ئەمەریکا پابەندە بە کاری هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە بواری ئاسایش لە
پێناو پاراستنی سەروەری عێراق و دڵنیابوونەوە لەوەی کە سەروەریی وڵاتەکەی دەپارێزێت.