PM:07:47:13/12/2024
1584 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی ئەمەریکا، پیاوێکی سووری کە لە ئەمەریکا زیندانی کراوە بەڕێوەبەری زیندانێکی دیمەشق بووە و تۆمەتبار بووە بە ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی ئەمەریکا رایگەیاند، پیاوێکی سووری کە لە ئەمەریکا زیندانی کراوە، بەڕێوەبەری زیندانێکی دیمەشق بووە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨، تۆمەتبار بووە بە ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان.
باسیان لەوەشکرد، سەمیر عوسمان شێخ تەمەن ٧٢ ساڵ،
کە پێش شەڕی سووریا بەڕێوەبەری زیندانی عەدرا بووە، لەلایەن واشنتنەوە تۆمەتبار
کراوە، بەوەی ئازاری جەستەیی و دەروونی توندی دەستگیرکراوەکانی داوە هەروەها فەرمانیشی بەکارمەندەکانی کردووە
بە ئەشکەنجەدانی زیندانییان.
ئەمە لە کاتێکتدا بوو، رۆژی یەکشەممەی رابردوو هێزەکانی
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆنترۆڵی دیمەشقیان کرد، بەڵام پێش ئەوەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن
بگەنە ناو دیمەشق، بەرە بەیانی هەمان رۆژ بەشار ئەسەد، سەرۆکی رووخاوی سووریا بە فڕۆکە
بەرەو رووسیا هەڵات.