PM:07:02:13/12/2024
3160 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، کشانەوەی هێزەكانی روسیا لە دیمەشق دەستیپێكردووە و دەگەڕێنەوە سەربازگەی حەمیمیم.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەژێر چاودێری گروپی چەكداری تەحریر شام كشانەوەی هێزەكانی روسیا لە دیمەشق دەستیپێكردووە و دەگەڕێنەوە سەربازگەی حەمیمیم لە دەوروبەری لازقیە.
ئەوەشی خستەڕوو، هێزەكانی روسیا لە دیمەشقەوە بە ئاڕاستەی سەربازگەی حەمیمیم
لە دەوروبەری لازقیە دەكشێنەوە و تائێستا زیاتر لە ٢٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی روسیا كە
سەربازانی روسی و بیلاروسی و كۆری و دیپلۆماتكارانیان تێدابووە لە دیمەشق كشاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، گروپی چەكداری تەحریر شام بەڵێنیداوە لەوناوچانەی
لەژێر كۆنترۆڵیاندایە پارێزگاری لە هێزەكانی روسیا بكات لەمیانی كشانەوەیاندا.