سەردێڕ:

ئیدارەی خۆسەر: ئەو قسەوباسانەی سەبارەت بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ دیمەشق رەتدەكەینەوە

PM:03:14:13/12/2024

1796 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، "ئەو قسەوباسانە رەتدەكەینەوە لەبارەی رەشنوس یاخود لێكتێگەیشتن" لەگەڵ دیمەشق بڵاوكراونەتەوە".


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، كەمال عاكف، وتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییە دەرەكییەكان لە ئیدارەی خۆسەری سوریا رایگەیاند، سەبارەت بەو قسەوباسانەی لەبارەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دیمەشق بڵاوکراوەتەوە رەتیدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا ئامادەكاریی دەكرێت بۆ قۆناغی دیدارو گفتوگۆ بەئامانجی یەكخستنی میكانیزم و هەوڵەكان بەمەبەستی خزمەتكردنی سوریاو گەلەكەی.

 













گەلەری