سەردێڕ:

لە ئاهەنگی هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی سوریا کوژراوێک و ٤٣ برینداری لێکەوتەوە

PM:02:36:13/12/2024

2584 جار خوێندراوەتەوە

رووداوێکی تەقەکردنێکی هەڕەمەکی لە کاتی ئاهەنگی هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆیی سوریا لە ناوەندی شاری رەقە روویدا، کەسێک کوژرا و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە سۆشیال میدیادا بڵاوبۆتەوە، دەرکەوتووە کەسێک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەناو خەڵکانی ئاهەنگگێڕدا تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا برینداربوونی سەختی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کرا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رێکخستنی هەر جۆرە گردبوونەوەیەکی بێ مۆڵەت، هەروەها هەڵگرتن یان بەکارهێنانی چەک لە شوێنە گشتی یان تایبەتەکاندا قەدەغە دەکات.

هاوکات لە گۆرانکارییە نوێکاندا، جۆلانی، سەرۆکی حەیعەت تەحریر شام، داوای لە گەلی سوریا کرد کە خۆشحاڵی خۆیان دەرببڕن بەرامبەر بەو سەرکەوتنەی کە بە "سەرکەوتنی بەختەوەران" وەسفی کرد بەبێ ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی ببرێت یان خەڵکی مەدەنی بترسێنرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەلجولانی لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هاوکاری و کارکردن هەیە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ دوور لە توندوتیژی و ئاژاوە.













گەلەری