سەردێڕ:

بڕیارە لەسەر دۆخى سوریا کۆبونەوەیەکی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە ئوردن بەڕێوەبچێت

AM:11:12:13/12/2024

2436 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەى لەسەر دۆخى سوریا کۆبونەوەیەکی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە ئوردن بەڕێوەبچێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتى دەرەوەى ئوردن بڵاویکردوەتەوە، کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی سوریا لە عەقبەی ئوردن بەڕێوەبچێت و وەزیرانی دەرەوە و لیژنەی پەیوەندی وەزیرانی عەرەبی بەشدار دەبن.

لیژنەی پەیوەندیی وەزیرانی عەرەبی سەبارەت بە سوریا بریتین لە ئوردن، سعودییە، عێراق، لوبنان، میسر، و سکرتێری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات، قەتەر و بەحرەین، سەرۆکی ئێستای لوتکەی عەرەبی.

هاوکات، لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئەمریکا و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری دەکەن و باس لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی لە سوریا بە گوێرەی بریارنامەی  دوو هەزار و ٢٥٤ـی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت، کە تیایدا بونیاتنانەوەی سوریایەکی یەکپارچە کە تێیدا مافی هاوڵاتیانی لەبەرچاو بگیرێت بەشێک لە تەوەری کۆبونەوەکان دەبێت.

 













گەلەری