AM:10:02:13/12/2024
5352 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوادەکات دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هاوکاربێت بۆ یەکگرتوویی هەڵوێستی کورد لە سوریا تا بە بەهێزی دانوستان لەگەڵ دیمەشق بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئەم رەوشەی ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر کورد لە سوریا و هەڵەیە بەشێکی کورد بە جیا بچنە دیمەشق بۆیە پێویستە هێزە کوردییەکان پێکەوە دانیشن و رای خۆیان یەکبخەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئەزموونەی گەلەکەیان لە باشووری کوردستان لەگەڵ
حکومەتی عێراق هەیەتی نابێت ئەوان دووبارەی بکەنەوە و دەبێت سەرجەم هێزە کوردییەکان
یەکبن.
ئەوەشی خستووەتە روو، داوادەکەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش هاوکار بن
و هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەبێت بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن هەڵوێستی هێزە کوردییەکان لە
سوریا یەکبخەین و دانوستان لەگەڵ دیمەشق
بکەن.