سەردێڕ:

جەیک سۆلیڤان: گفتوگۆكانمان لەگەڵ هەسەدە و توركیا بووە هۆی راگرتنی شەڕ لە منبج

PM:10:37:12/12/2024

2580 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکان و هاوبەشییان لەگەڵیان بەردەوام دەبێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، هەسەدە رۆڵێکی گرنگی هەیە و ئەمریکا پاڵپشتیان دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆكانیان لەگەڵ هەسەدە و توركیا بووەتە هۆی راگرتنی شەڕ لە منبج.

وتیشی، دۆخی سوریا رووبەڕووی كۆمەڵێك مەترسی بووەتەوە بە ئەگەری دابەشبونی وڵاتەكەشەوە.

لای خۆشیەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا رایگەیاند، هەسەدە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی چەکدارانی داعش و ئەمریکا پشتیوانی بەردەوامی هەسەدە دەبێت.

باسی لەوەش کرد، پێویستە حکومەتی نوێی سوریا سەرجەم مافەکانی مرۆڤ و ژنان و پێکهاتەکان بپارێزێت و نەبێت بە هەڕەشە بۆ سەر ولاتانی دراوسێ.













گەلەری