PM:07:51:12/12/2024
38956 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سوریا پێویستی بە حکومەتێکە کە نوێنەرایەتی خەڵکی هەموو مەزهەبەکان بکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە سوریا پێویستی بە حکومەتێک هەیە کە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی خەڵک بکات و سوریا دەرفەتێکی راستەقینەی هەیە بۆ ئەوەی حکومەتێکی هەبێت کە دیکتاتۆرێکی وەک بەشار ئەسەد زاڵ نەبێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، سوریا دەرفەتێکی راستەقینەی هەیە بۆ ئەوەی حکومەتێکی هەبێت کە دیکتاتۆرێکی
وەک بەشار ئەسەد زاڵ نەبێت و نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکان بکات و خەڵک پێویستی
بەو شتە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن هەموو هەوڵێکی
خۆی دەخاتەگەڕ بۆ هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی بۆ یارمەتیدانی خەلکی سوریا لەم قۆناغەدا.