PM:05:27:12/12/2024
3396 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بڕیاریاندا ئاڵای نوێی سووریا لەسەر هەموو دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتیەکانیان هەڵبكەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، بڕیاریاندا ئاڵای نوێی سووریا لەسەر هەموو دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتیەکانیان هەڵبكەن و سنورەکەشیان بە بەشێکی دانەبڕاو لە جوگرافیای سوریا دەبینن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ژێر رۆشنایی ئەم گۆڕانکارییە مێژووییەدا بە
پشتبەستن بەو راستییەی کە ناوچەکانی ئیدارەکەیان نوێنەرایەتی بەشێکی دانەبڕاو لە
جوگرافیای سووریا دەکەن و بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە پێکهاتەی رەسەنی
سووریان بۆیە بڕیاریان دا بە هەڵکردنی ئاڵای نوێی سوریا
ئەوەشی خستەڕوو، پابەند دەبن بە نوێنەرایەتیکردنی خواستەکانی گەلی
سووریا و هەموو پێکهاتەکان، هاوکات کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی لە
چوارچێوەی سووریایەکی دیموکراتدا کە لەسەر بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی لە
نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا دامەزراوە.