وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی نوێی سوریا رایگەیاند، خوێندن لەسەرجەم دامەزراوە پەروەردەیەکان دەستپێدەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی کاتی سوریا رایگەیاند، سەرجەم دامەزراوە پەروەردەیەکان بە قوتابخانە و زانکۆکانەوە لە یەکشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکەنەوە.
پێشتر محەممەد
بەشیر سەرۆکی حکومەتی نوێی سوریا رایگەیاندبوو، لە هەفتەی داهاتووەوە دامەزراوە پەروەردەییەکان
بە قوتابخانە و زانکۆکانەوە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.
جەختی لەوەش
کردەوە کە حکومەتی ئینتقالی کار بۆ بنیاتنانی سوریای نوێ بە بەشداری هەموو خەڵکەکەی
دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە قۆناغی ئێستادا کۆنترۆڵکردنی ئاسایش لە هەموو شارەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری
لە پێشینەی کارەکانیانە.