سەردێڕ:

رێککەوتنی غەززە نزیک دەبێتەوە و بزوتنەوەی حەماس لیستی بارمتەکانی رادەستکردوە

PM:01:20:12/12/2024

1772 جار خوێندراوەتەوە

ناوبژیوانانی عەرەبی رایانگەیاند، حەماس ملکەچی "مەرجێکی گەورە" بوە بۆ ئیسرائیل، بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بەشێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان لە ماوەی چەند رۆژێکدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، بزوتنەوەی حەماس لیستی بارمتەکانی رادەستکرد، لەنێویاندا هاوڵاتیانی ئەمریکی تێدابوو، کە بەپێی رێککەوتنی ئاگربەست بڵاویدەکاتەوە.

رۆژی دووشەممە نەتانیاهۆ رایگەیاند کە "گەشەسەندن" لە دانوستانەکانی ئاگربەستدا هەبووە، بەڵام پێیوابوو کە "زۆر زووە بۆ ئەوەی بزانین ئایا لە دەستڕاگەیشتندایە یان نا."

هاوکات، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هۆشیاریدا، "ئەگەر هەتاکو ٢٠ی ١٢ کە دەکاتە ساتەوەختی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا بارمتەکانی کەرتی غەززە ئازاد نەکرێن ئاگر لە گروپە چەکدارەکانی غەزە بەردەدات"













گەلەری