سەردێڕ:

روسیا بە موشەکە نوێکەی ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج

PM:10:55:11/12/2024

3792 جار خوێندراوەتەوە

به رپرسێکی ئه مریکی، رووسیا بە موشەکی ئۆرێشینک ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج لە چەند رۆژی داهاتوو


ئەمڕۆ چوارشه ممه ١١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، به رپرسێکی ئه مریکی رایگه یاند، که ره نگه ب​م زووانه رووسیا به مووشه کی ئۆرێشنیک ئۆکرانیا بکاته ئامانج هاوکات، ئۆرێشنیک چەکێکی نوێیه که مۆسکۆ مانگی رابردوو بۆ یه که م جار تاقی کردۆتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا نیازی خۆی دەرخستووە بۆ هەڵدانی مووشەکێکی دیکەی تاقیکاری ئۆرێشنیک بۆ ئۆکرانیا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چەند رۆژی داهاتودا.

ئاماژه ی به وه شدا، به ڵام ئه م مووشه که هیچ گۆڕانکاریەکی گەورە بەسەر شەڕەکە ناهێنێ به ڵکو ئه وه تەنها هه وڵێکه بۆ ترساندنی ئۆکرانیا و هاوپه یمانه کانی.













گەلەری