سەردێڕ:

رووەکێک یارمەتی چارەسەرکردنی هەوکردنی مێشک دەدات

PM:10:02:11/12/2024

2408 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی توێژەران لە سەنتەری زانستی رووسیا، توانیان بگەن بە دۆزینەوەیەکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی مێشک کە پێشتر نەبووە


ماکسیم خاسناتینۆڤ سەرۆکی توێژەران لە سەنتەری زانستی رووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجاممان داوە بۆ پەرەپێدانی دەرمانێکی نوێ بە مەبەستی چارەسەرکردنی "هەوکردنی مێشک" کە نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکی گواستراوەوە دروست دەبێت و وتیشی، دەرمانەکە لە رووەکی "هلیلج کابلی" دروستکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە بەرهەمە سروشتیانە لە سیستەمی پزیشکی وڵاتانی ئاسیادا بەکاردەهێنرێت، کە لە رێگایەوە پێکهاتەیەکی دژە هەوکردنیان دۆزیوەتەوە کە دەکرێت کۆنترۆڵی هەوکردنی پەردەی مێشک بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەر لە بەکارهێنانی دەرمانەکە لە پلاندایە چەند تاقیکردنەوەیەکی لەسەر ئەنجامبدرێت بەمەبەستی سەلامەتی لە بەکارهێنانیدا ئەمەش لە کاتێکدا ئەم دەرمانە لە ئێستادا تاکە دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی مێشک بەردەست بێت.

 













گەلەری