PM:09:11:11/12/2024
832 جار خوێندراوەتەوە
رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، نزا دەکەم کە گەلی سووریا بە ئاشتی و ئاسایش لە زێدە خۆشەویستەکەی خۆیان بژین و بە دۆستایەتیەوە کار بۆ وڵاتەکەیان بکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، پاپا فرانسیس رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان رایگەیاند، نزا دەکەم کە گەلی سووریا بە ئاشتی و ئاسایش لە زێدە خۆشەویستەکەی خۆیان بژین و هیواخوازیشم کە ئاییندارە جیاوازەکان بە دۆستایەتی و لەسەر بنەمای رێزی هاوبەش کار بۆ وڵاتەکەیان بکەن کە چەندین ساڵە گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیە.
هەروەها وتیشی،
هیواخوازم کە ئاییندارە جیاوازەکان بە دۆستایەتی و لەسەربنەمای رێزی هاوبەش کار بۆ
وڵاتەکەیان بکەن کە چەندین ساڵە گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیە و خوازیارم لەم کاتە هەستیارەدا
چارەسەرێکی سیاسیی رابگەیێندرێت کە ببێتە هۆی سەقامگیری و یەکێتیی ئەو وڵاتە بەبێ
ئەوەی ململانێ و دابەشبوونی لێبکەوێتەوە.