سەردێڕ:

بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: پابەندین بە پاراستنی ئاسایشی عێراق

PM:08:32:11/12/2024

1564 جار خوێندراوەتەوە

بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، عێراق هاوبەشێكی بنەڕەتیە لە ناوچەكە و پابەندن بە پاراستنی ئاسایشی عێراق لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كردو و باسیان لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا و بەرەوپێشبردنی كرد و جەخت لە هەماهەنگی هاوبەش كراوە سەبارەت بە دۆخی سوریا و پاراستنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە سوریا.

هاوکات، باس لە رۆڵی عێراق كراوە لە راوێژكردن لەگەڵ وڵاتانی دۆست لەبارەی دۆخی سوریاو پێویستی رێزگرتن لە ئیرادەی گەلی سوریا لە دیاریكردنی داهاتووی خۆی.

لە بەرامبەردا، جۆن باس بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی رایگەیاندووە، عێراق هاوبەشێكی بنەڕەتیە لە ناوچەكەو بەگرنگی زانیوە راوێژی لەگەڵ بكرێت لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە و پابەندبونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی دووپاتكردووەتەوە بە پاراستنی ئاسایشی عێراق لە هەرهەڕەشەیەكی دەرەكی

 

 

 













گەلەری