PM:05:13:11/12/2024
3528 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی گروپی تەحریر شام، لەو کەسانە خۆشنابین کە دەستیان لە ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوەکاندا هەبووە و هۆکاری ئەم کارە بوون
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محمد جۆلانی سەرکردەی گروپی تەحریر شام رایگەیاند، هەرکەسێک دەستی لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی دەستبەسەرکراوان لە زیندانەکانی سوریادا هەبێت لێخۆشبوون وەرناگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو،ئێمە لەو کەسانە خۆشنابین کە دەستیان لە ئەشکەنجەدانی
دەستگیرکراوەکاندا هەبووە و هۆکاری ئەم کارە بوون و بەدوایدا دەگەڕێین.
وتیشی، داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە هەریەکێک لەو تاوانبارانەمان رادەست بکەن کە
هەڵاتوون.