PM:04:25:11/12/2024
3848 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەناوبردنی تواناكانی سوریا و لەشكركێشی ئیسرائیل رێككەوتنی روسیا و ئەمریكا و ئیسرائیلی لەسەرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لەناوبردنی چەكی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە باجی رێگەدانە بە بەشار ئەسەد بۆ ئەوەی هەڵبێت بۆ دەرەوەی سوریا و سوپای سوریا بە فەرمانی روسیا هەڵوەشێندرێتەوە ئەمەش لە کاتێکدایە، لەناوبردنی تواناكانی سوریاو لەشكركێشی ئیسرائیل رێككەوتنی روسیاو ئەمریكاو ئیسرائیلی لەسەرە.
ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك روسیاو ئیسرائیل و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر
ئەوەی رێگا بە بەشار ئەسەد بدەن هەڵبێت. هەمان رۆژ ئیسرائیل هێرشەکانی دەستپێکرد
بۆ لەناوبردنی جبەخانەی سەربازیی سوریا.
هاوکات، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەكان بۆ ٣٥٣ هێرش بەرزبووەوە كۆگاو رادارو پێگەكانی
تری وێران كرد.