سەردێڕ:

ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن زیاد بووە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا

AM:10:32:11/12/2024

1980 جار خوێندراوەتەوە

دوو سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئیسرائیل لە قاهیرە گەڕاونەتەوە، لەوێ لەگەڵ سەرۆکی هەواڵگری میسر کۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیارێک بۆ راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە.


ئەمڕۆ چوار شەممە، هەواڵێک سەبارەت بە پێشکەوتنی دانوستانەکانی بارمتە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بڵاوبووەوە، حەماس لیستی ناوی بارمتە ئیسرائیلییەکانی دایە میسر کە لە غەززە راگیراون.

هاوکات لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنە پێشنیارکراوەکەدا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە میحوەرەکەی فیلادلفیا لەسەر سنووری کەرتی غەززە لەگەڵ میسر و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی فەلەستینی کرد لە پەڕینەوەی رەفەح.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی راگەیاند کە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن "زیادبووە".

سبەی پێنجشەممە، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ ناوچەکە سەردانی ئیسرائیل دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ سەرخستنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردنەکە.

جۆن فاینەر، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا یاریدەدەری باڵای زیاتر دەنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ یەکلاییکردنەوەی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، کە تا ئێستا ئیدارەکەی نەیتوانیوە پێی بگات زیاتر لە ساڵێک.













گەلەری