AM:09:51:11/12/2024
5120 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە منبج ئاگربەست کراوە لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، وتیشی هەسەدە هێزەکانی لەو شارە دەباتە دەرەوە.
مەزڵوم عەبدی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لە ٢٧ی مانگی رابردووەوە بەرپەرچی هێرشی گروپە چەکدارەکان دەدەنەوە لە شاری منبج، بەڵام دوای نێوەندگیرییەکەی ئەمریکا ئەوان تەواوی هێزەکانیان لەو شارە دەبەنە دەرەوە.
باسی لەوەشکرد، ئامانجی ئەوان ئاگربەستە لە تەواوی سووریا و چوونە
نێو پرۆسەی سیاسیە لەپێناو داهاتووی وڵات دا.
هاوکات، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ فەرماندەیی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کۆبووەوە و
تیایدا باسیان لە هەمەنگی ئەمریکا کرد بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوەی
گروپە تیرۆرستییەکان و داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە سوریا.
لە دوای لەناوچونی رژێمی سوریا هێزە چەکدارەکانی تەحریر شام لە مەنبج روبەروی هەسەدە بونەوە فەرماندەی هەسەدەش وتی بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە منبج ئاگربەست کراوە لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، وتیشی هەسەدە هێزەکانی لەو شارە دەباتە دەرەوە