AM:08:15:11/12/2024
760 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرز بویەوە بە بەراورد بە دوێنێ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت ٨١ سەنت بەرزبووەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک خاوی تەکساس بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بە بەراورد بە دوێنێ ١دۆلار و سێ سەنت بەرزبویەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،رووداوەکانی
سووریا مەترسییە جیۆسیاسییەکانیان لەنێو بازاڕی نەوت زیادکردووەو
هەروەهابەهۆی ئاڵۆزبوونی جەنگی روسیا- ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی
بەرچاو لە ماوەی یەک هەفتەدا ٤٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بڕیارە لە سەرەتای مانگی
کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە،
بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە
بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٠ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی
٢٠٢٤دا ٨٨ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.