سەردێڕ:

ئەندامێکی فەتح: بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی تەنازولمان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان نەکردووە

PM:08:22:04/11/2021

5732 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح بڵاویکردەوە، هێزی شیعی بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی کورد و پێکهێنانی هاوپەیمانی تەنازولی بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوك نەکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، موختار موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، ''بەرژەوەندی سیاسی بۆ چەند هێزێك لە سەرکەوتن و خزمەتکردنی نیشتیمان گرنگترە."

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ناوچانەی کە هێزی شیعی کۆنتڕۆڵی کردووە بەهۆی بەکارهێنانی هێزەوە بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هیچ لایەنێکی شیعی بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی تەنازولی بۆ سوننە و کورد نەکردووە."

باسی لەوەشکردووە، تێڕوانینیان بۆ داهاتوو هەیە و لەپێناو بەرژەوەندی و سیاسەتدا هیچ هاوپەیمانیەتییەك ناکەن.













گەلەری