سەردێڕ:

چەکدارەکانی سوریا لە شارەکان دەکشێنەوە و پۆلیس لە شوێنی ئەوان دادەنرێت

PM:05:18:10/12/2024

1884 جار خوێندراوەتەوە

دوو سەرچاوەی نزیک لە چەکدارانی فراکسیۆنی چەکداری سوریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان راگەیاند، فەرماندەیی هێزەکان فەرمانی بە چەکدارەکانی کردووە لە شارەکان بکشێنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی ئەو دوو سەرچاوەیە، فراکسیۆنە سوورییەکان فەرمانییان بەیەکەکانی تەحریر شام داوە بڵاوە بکەن، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ شوێنیان بگرنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە محمد بەشیر، لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو کە تا یەکەمی مانگی ئازاری ٢٠٢٥ راسپێردراوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەتێکی راگوزەر لە سوریا، محەمەد بەشیر سەرۆکایەتی حکومەتی فریاگوزاری دەکرد کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێکهێنرابوو پێش هێرشە رەشەباکە کە ١٢ ڕۆژی خایاند و بووە هۆی رووخانی رژێمی ئەسەد.

رۆژی یەکشەممە، کوتلە چەکدارەکان "رووخاندنی بەشار ئەسەد و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ بۆ سوریا”یان راگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بەیانی رۆژی یەکشەممەدا چوونە ناو دیمەشق دوای هێرشێکی خێرا کە کۆتایی بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا، کە بۆ زیاتر لە ٥ دەیە درێژبووەوە.













گەلەری