PM:03:56:10/12/2024
1680 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد بەشیر ئەرکی فەرمی خۆی وەکو سەرۆکی حکومەتی راگوزەر لە سوریا راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە داوای لێکرابوو بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی محەمەد بەشیر، راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی راگوزەری سوریا، ئەمڕۆ خۆی بە فەرمی ئەرکی خۆی وەکو سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سوریا راگەیاند تاوەکو مانگی سێی ساڵی داهاتوو.
هاوکات، پێشتریش محەمەد بەشیر لە ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ وەزیری گەشەپێدان
و کاروباری مرۆیی بووە لە حکومەتی رزگاری سوریا و لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بووە بە
سەرۆکی حکومەتی رزگاری سوریا و ئێستاش وەک سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سوریا دەستبەکاردەبێت.