PM:03:25:10/12/2024
8356 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بەشداری بکەین لە بنیاتنانی سوریایەکی دوور لە تیرۆر.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی١٢ـی٢٠٢٤، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، کە سوریا دەبێت لەلایەن گەلەکەیەوە بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە لایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە.
ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مارک روتێ سکرتێری گشتیی
ناتۆ
باسی لەوەکرد، کە تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بەشداری
بکات لە بنیاتنانی سوریایەکی دوور لە تیرۆر.