AM:09:36:10/12/2024
1384 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وەزیری وەزارەتەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفون قسەی کردووە و جەختیان لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و بەردەوامبوونی هاوپەیمانێتی دژی داعش لە سوریا کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری وەزارەتەکە لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکیەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی سوریا کردووە و جەختیان لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوو وەزیر باسیان لە
گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و جێبەجێکردنی ماددەی ٢٢٥٤ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
کردوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، جەختیان لە پێویستی بەردەوامبوونی
هاوپەیمانێتی دژی داعش کردووەتەوە لەسوریا و هاوکات بلینکن داوا لە لایەنەکانی سوریا
دەکات رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن.