سەردێڕ:

محەمەد جۆلانی: ئەو کەسانەى ئەشکەنجەى خەڵکیانداوە لە دەرەوەى وڵاتیش بن دەیانهێنینەوە

AM:09:24:10/12/2024

2508 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، دەسەڵاتی نوێ بەم نزیکانە لە سوریا ناوی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە ئەشکەنجەی زیندانیان و هاوڵاتیانی سوریایان داوە و وتیشی، داوای ئەو کەسانە دەکاتەوە کە هەڵاتون بۆ دەرەوەی وڵات و دەبێت رووبەرووى یاسا بکرێنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بڵاویکردەوە، لیستی ناوی ئەشکەنجەدەرانی زیندانیان و هاوڵاتیان بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوای ئەو کەسانە دەکاتەوە کە هەڵهاتوون بۆ دەرەوەی وڵات و لە تاوانەکانی جەنگدا دەستیان هەیە و تێوەگلاون و سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاداشتی هەر کەسێک دەکەن کە زانیاری لەسەر ئەفسەر و پلەباڵاکانی سوپا هەبێت بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

رۆژى هەشتى ئەم مانگە، بەشار ئەسەد هەڵهات و رژێمەکەى کوت و بەشێک لە بەرپرسە ئەمنییەکان ونبوون و ئێستا چەکدارانى ئۆپۆزسیۆن بەدوایاندا دەگەڕێن.

 













گەلەری