سەردێڕ:

ئیسرائیل شوێنە گرنگەکانی سوریای لە ناو برد

AM:09:09:10/12/2024

2308 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوریا، ئیسرائیل لە دوای روخانی ئەسەدەوە نزیکەی ٢٥٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە سەربازیەکان ئەنجامداوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە دوای روخانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، سوپای ئیسرائیل نزیکەی ٢٥٠ هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری سوریا ئەنجامداوە کە "گرنگترین شوێنە سەربازییەکانی لەناوبردووە" لەو وڵاتەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیسرائیل لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە نزیکەی ٢٥٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی سوریا ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا "گرنگترین شوێنە سەربازییەکانی سوریا لەناوچوون" ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەڵمەتانە زۆربەی پارێزگاکانی سوریای گرتۆتەوە "فڕۆکەخانە، کۆگاکان، فەوجەکانی فڕۆکە، رادار، وێستگەی سیگناڵی سەربازی، کۆگای چەک و تەقەمەنی، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، هەروەها دامەزراوەیەکی بەرگری ئاسمانی و کەشتییە جەنگییەکانیان کردە ئامانج لە بەندەری لازقییە کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای وڵاتەوە.













گەلەری