نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە بەراورد بە دوێنێ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، نرخی بەرمیلێک خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت هاوشێوەی نەوتی برێنت لە جێگیریدایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی
سووریا مەترسییە جیۆسیاسییەکانیان لەنێو بازاڕی نەوت زیادکردووە و هەروەها بەهۆی ئاڵۆزبوونی جەنگی روسیا- ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو
لە ماوەی یەک هەفتەدا ٤٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی
تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و
وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٠ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم
بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٨ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.